به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی ھەواڵیی سپۆتنیک بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی سووریا، سوپای سووریا بۆ چوونەنێو شارۆچکەکانی «مزیریب» و «تەل شەھاب» لە ڕۆژئاوای پارێزگای دەرعا لە تەنیشتی سنوورەکانی سووریاو ئۆردۆن خەریکی خۆسازدانن.
بە قسەی کاربەدەستێکی ئاسایشتیی سووری کاری چارەسەری و ڕاگەییشتن بە ڕەوشتی کەسانی چەدارو بەرپەیگەڕی لە شارۆچکەی «ئەلیادودە» لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای دەرعا کۆتایی پێ ھاتووە.
«حەمزە حومام» سەرۆکی لێژنەی ئاشتی لە پارێزگای دەرعا وتوویەتی: ڕۆژی ڕابردوو بە ڕەوشتی ٥٣ کەس لەم شارۆچکەیەی ھەڵکەوتوو لە حەوت کیلومەتریی ڕۆژئاوای شاری دەرعا ڕاگەییشتوون و بە گشتی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە ڕەوشتی ٢٧١ کەس لەوانە کەسانی چەکدارو بەرپەیگەڕ و لەشکریانی ھەڵاتوو ڕاگەییشتوون.
342/