سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 408 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 115 هەزار و 167 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 340 هەزار و 656 کەس وەک تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران ناویان تۆمار کراوە.
ھەروەھا تا ئێستا چوار ملیۆن و 627 هەزار و 27 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
342/