به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە کاتێک دا کە تورکیا ھەروا ئامارێکی باڵا لە تووشبوون بە کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە ، ژمارێک لە شارومەندانی شاری ئەستەموڵ بە سازدانی خۆپێشاندان بانگەشەی رەوتی نەگونجاوی ڤاکسیناسیۆنی کۆرۆنا لەم وڵاتەیان کرد .
نزیکەی سێ ھەزار کەس رۆژی شەممە بۆ ناڕەزایەتیی بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستیان دایە خۆپێشاندان لە ئەستەموڵ .
ئامادەبوان لەم خۆپێشاندانە لەژێر ناوی بێداریی گەورە لافیتە گەلێکیان لە دەستدابوو کە لەسەری نووسرابوو : خەڵکی تورکیا بەرازی ھیندی بۆ ڤاکسیناسیۆن نین و وەزارەتی تەندروستیی نوسینگەی بازاڕدۆزینەوەی ڤاکسین نیە .
لە لافیتەی دیکەدا ناڕازیان خوازیاری وازلەکارھێنانی وەزیری تەندروستیی تورکیا بوون . راپۆر دەڵێن نوێنەرانی 14 پارتی سیاسیی لەم گردبوونەوەدابوون .
ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا و مردن بە ھۆی ئەم پەتایە لە تورکیا لە چەند حەوتەی رابردوودا رووی کردووەتە ھەڵکشان .
342/