به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وتەبێژی کۆشکی سپی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: خشتەیەکی زەمەنییان لەم بارەیەوە پێ نییەو ئەمە بەندە بەوەی کە تالیبان چۆن ھەڵس و کەوت بکات.
«جین ساکی» بە دەربڕینی ئەمەی کە ھیچ پەلەیەکمان بۆ بە فەرمی ناسینی تالیبان نییە، جەختی کرد: بە فەرمی ناسینی تالیبان بەسراوەتەوە بەو ھەنگاوانەی کە ئەوان ھەڵیدەگرن.
وتیشی: جیھان چاویر لەوەیە کە بزانێ ئایا تالیبان بەو شارومەندانەی ئەمریکی کە خوازیاری ھاتنە دەرەوە لە ئەفغانستانن مۆڵەتی ھاتە دەرەوە دەدات؟ یان ئەوەی کە چلۆن لەگەڵ ژن و منداڵان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە ھەڵس و کەوت دەکات.
وتەبێژی کۆشکی سپی پێشتریش ڕایگەیاند بوو کە ئەمریکاو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ بە فەرمی ناسینی تالیبان وەکو دەستەڵاتدارانی یاسایی لە ئەفغانستاندا ھیچ پەلەیەکیان نییە.
342/