به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 610 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 110 هەزار و 674 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 129 هەزار و 407 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا چوار ملیۆن و 362 هەزار و 814 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران راشیگەیاند 19 میلیۆن و 467 ھەزار و 858 کەس ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرگرتووە و 9 میلیون و 684 ھەزار و 669 کەسیش ژەمی دوھەمیان وەرگرتووە و کۆی ڤاکسینە لێدراوەکان لە ئێران دەگاتە 29 میلیۆن و 152 ھەزار و 527 ژەم .
342/