به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ناردنی پەیامێک بۆ «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان» ستایشی پەیامی پیرۆزباییەکەی کرد.
لەم پەیامەدا ھاتووە: حیزبوڵڵا «شەجەرەی تەییبە»یە کە لە سای ڕابەرایەتیی ئێوە، ھەوڵ و جیھادی لاوانی بڕواداری شۆڕشگێڕ و خوێنی پاکی شەھیدانی خۆڕاگری بەرھەمی لێ کەوتووەتەوە.
«ڕەییسی» لە پەیامەکەی دا وتویەتی: ھەرچی زیاتر دەڕۆینە پێشەوە، بەرەکەتەکانی ئەم دارەو دەستکەوتەکانی زیاتر ئاشکرا دەبن و دەدرەوشێنەوە. دەستەڵاتی خۆڕاگریی ئیسلامی، ھێڵی پێشەوەی بەرنگار بوونەوەی لاوانی شۆڕشگێڕی کردووە بە مۆتەکەیەک بۆ ڕژێمی زایونی کە خەوی لە چاوانیان تاراندووەو تەنانەت ھاوکێشەیەکی بەرپەرچ دانەوەی تازەی بەسەر ئەم ڕژێمەدا سەپاندووە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، لە پەیامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەو ڕۆڵەی کە خۆڕاگریی ئیسلامی لە پتەوکردنەوەی بنج و بناوانی ئاسایشت و ئەرخەیانی و بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزمی نێونەتەوەیی و تیرۆریزمی تەکفیری گێڕاویەتی، ئەم ڕەوتە موجاھیدو شۆڕشگێڕەی کردووە بە فەکتەرێکی گرینگ لە ھاوکێشە ناوچەییەکاندا.
342/