٣ ئەیلوول ٢٠٢١ - ٠٧:٤٦
ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ڕۆژئاوای سووربا ٨ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕۆژی چوارشەممە وایان بڵاو کردوە کە، لە ھێرشی بە ھاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر گردوپەڕی «حەماە» لە ڕۆژئاوای سووربا کەسێک سڤیل کوژراو ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ چەکدارانی سەربە تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە، شارۆچکەی «جۆرین» ھەڵکەوتوو لە گردوپەڕی باکووری ڕۆژئاوی «حەماە»یان دایە بەر ٢٥ گولەی ھاوەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەم ھێرشەدا منداڵێک کوژراو ٧ کەسی سڤیلی دیکەش بریندار بوون کە گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.

گردوپەڕی پارێزگای «حەماە» لە ناوەندی سووریا پێشتریش ھەر تەقینەوەی مینی بەجێ ماولە تاقمە تیرۆریستییەکانی بەخۆیەوە بینیوە.

342/