٣١ ئاب ٢٠٢١ - ٠٩:٥٦
«ئیسلامی» بوو بە سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران

بە بڕیارێکی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی «موحەممەد ئیسلامی» بوو بە سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە بڕیارێکی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی «موحەممەد ئیسلامی» ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتیی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێرانی پێ سپێردرا.

«موحەممەد ئیسلامی» وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی دەوڵەتی دوانزەھەم بوو.

«ئیسلامی» لەم پۆستەدا جێگای «غەلی ئەکبەر ساڵحی» سەرۆکی ئێستای ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران دەگرێتەوە.

342/