٢٦ ئاب ٢٠٢١ - ٠٨:١٠
حەوت ڕۆکێت لە گوندەکانی باشووری ھەولێر کەوت

سەرچاوەکانی ھەرێمی کوردستان باسی ھێرشی بەڕۆکێت بۆ سەر پارێزگای ھەولێریان کردووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ستار ئاغا عومەر» قایم قامی ناوچەی «قوش تەپە» ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: حەوت ڕۆکێتی ١٢٢ میلی مەتری لە ناوچەکانی گردوپەڕی چوار گوندی ناوچەی «قوش تەپە»ی باشووری پارێزگای ھەولێری ھەرێمی کوردستان کەوتووە.

قایم قامی ناوچەی «قوش تەپە» وتی: کەسانی نەناسراو ئەو ڕۆکێتانەیان ھاویشتووەو ھێزەکانی ئاسایشتیش خەریکی لێکۆڵینەوەن لەم بارەیەوە. ھێشتا لە بارەی وردیاتی ھێرشەکە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

لێژنەی باڵای سەربازیی ھاوھەتگی لە نێوان دەوڵەتی ناوەندی و ھەرێمی کوردستان لە کۆتایی مانگی ڕابردوو باسی ڕێککەوتنی بەغداو ھەولێری کرد لە سەر پێکھێنانی تاقمگەلی ئاسایشتیی ھاوبەش لە ناوچە پاڵدەستەکاندا.

342/