به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەولەوی «عەبدولحەمید» بەرنوێژی ئەھلی سوننەی زاھیدان لە نامەکەی دا ، دانانی بلیمەتێکی ئەھلی سوننەی وەکو سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن «حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی» سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی بە ھەنگاوێکی خوداپەسەند زانی و پێی داگرت: ئەم کارەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بووەتە ھۆی ھیواداریی کۆمەڵگای ئەھلی سوننە.
بەرنوێژی ئەھلی سوننەی زاھیدان، ھەروەھا ئەم ھەنگاوەی بە یەکلایی کردنەوەیەک بۆ تەواوی بەرپرسان زانی و ھیوای خواست: بە بەردەوام کرانی ئەم ڕەوتەپیرۆزە، دەوڵەتی تازەو بەشەکانی دیکەی حکومەتیش بە پەیڕەوی لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و بە بەکارھێنانی کەسانی شیاوی ئەھلی سوننە و کەڵک وەرگرتن لە تواناییەکانیان، ھەنگاوێکی گرینگ لە ئاراستەی پتەوکردنەوەی یەکگرتن و یەکانگیر بوونی نیشتیمانی ھەڵگرن.
«حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی» سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران ، لە بڕیارێکدا ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی»ی بۆ سەرکردایەتیی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەڵبژارد.
342/