به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «زەمیر کابلۆف» نوێنەری تایبەتیی ڕووسیا بۆ کاروباری ئەفغانستان و بەڕێوەبەری بەشی دووھەمی ئاسیا لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەو دەستەیەی کە دەستەڵاتیان لە ئەفغانستاندا گرتووەتە دەست، دەبێ حیساب لە سەر وڵاتانێکی وەک ڕووسیاو چین و پاکستان و ئێران بکەن، چونکو ئەم وڵاتانە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکەی یارمەتیی ئەفغانستان د ەدەن.
نوێنەری تایبەتیی ڕووسیا بۆ کاروباری ئەفغانستان و بەڕێوەبەری بەشی دووھەمی ئاسیا لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: مۆسکۆ تاقمی تالیبان بە ھەڕەشەیەک بۆ ھاوپەیمانەکانی لە ئاسیای ناوەندی نازانێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە «کابلۆف» بەرلەمە بە ھەواڵدەریی تاس ڕایگەیاند بوو، ڕووسیا لە بە فەرمی ناسینی تاقمی تالیبان لە ئەفغانستان پەلە ناکات و چاوەڕوانی ھەڵسەنگاندنی ھەڵس و کەوتی ئەم تاقمە دەمێنێتەوە.
342/