به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ٢٢ کەس لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان و دەست و پێوەندەکانیان لە ئۆپراسیۆنێکی دژەتیرۆردا لە سوریاو عێراق کوشتووە.
بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی «دەیلی سەباح»، «حلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاندووە: ١٤ کەس لە ئەندامانی پەکەکە لە کاتی ھەوڵدان بۆ کنەکردنە نێو ناوچەیەک کە لەم دواییەدا لەژێر ڕکێفیان دەرھێنرا بوو، کوژران.
وەزیری بەرەڤانیی تورکیا وتیشی: ھێزی ئاسمانیی تورکیا ٦ کەس لە ئەندامانی پەکەکەشی لە ناوچەی «گارا» لە باکووری عێراق و دوو کەسی دیکەشی لە «ھاورک» گوشتوون.
342/