به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ داواکاری گشتیی تورکیا بۆ ٥٠ کەس لە کەسانی ھاوپەیوەند بە تاقمی «گوێلەن» بڕیاری پەیگەڕی دەرکردووە کە ھەتا ئێستا ٢٩ کەسیان قۆڵبەست کراون.
قۆڵیەست کراون بە بەکار ھێنانی نەرم ئامێری «بایلاک» کە لە ساڵی ٢٠١٦ بەھۆی کودەتاچییەکانەوە بەکار دەھات، تۆمەتبار کراون.
بە قسەی ئانکارا، کودەتاچییەکان دوای ئاشکرا بوونی چالاکییەکانیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی واتساپ، «بایلاک»یان بەکار دەھێنا.
دەوڵەتی تورکیا «فەتحوڵڵا گوێلەن» نەیاری «ڕەجەب تەسی ئەردوغان» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وەک بە ھۆکاری سەرەکیی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ٢٠١٦ دەناسێنێ.
342/