١ ئاب ٢٠٢١ - ١٧:٣٣
ئاشکرابوونی گرتووخانه نھێنیەکانی رژێمی زایۆنی لە ناوچەی سینا

سەرچاوە زایۆنیەکان رایانگەیاند ، رژێمی زایونی ساڵی 1971 لە سەحرای سینا بە شێوەیەکی زۆر نھێنی دوو گرتووخانەی بۆ فەلەستینیەکانی کەرتی غەززە کە بە ھیچ جۆرە سەرپێچیەک تاوانبار نەکرابوون ، رۆناوە .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە یەکێک لە گرتووخانەکان دا ئەندامانی بنەماڵەکانی ئەندامی بزوووتنەوەی فەتح دەستبەسەر کراون کە تاوانبارن بە ئەنجامدانی کاری خوڕاگرانە .

 ھائارێتس نووسی ، رژێمی زایۆنی لە گرتووخانەی دوھەم دا لاوانی بێکاری راگرتووە کە ھیچیان لەسەر ساغ نەبووەتەوە . 

بە پێی نووسینی ئەم رۆژنامەیە ، ھەندێ لە گیراوان بێ ھیچ تاوانێک چەندین مانگ لەو گرتووخانانەدا راگیراون ئەویش لە بارودوخێک دا کە خاچی سوور بە دۆخێکی تەحەممول نەکراوی ناوبردووە . 

بە پێی نووسنی ھائارێتس ، گرتووخانەی یەکەم لە ناوەندی سینا و دوھەمیش لە نزیک دەریا لە کەنداوی سوئێز ھەڵکەوتووە . 

342/