به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەپێی نووسراوێکی ئەنجووومەنی وەزیران کە بە واژۆی مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرچووە و تێیدا بڕیاردراوە بە هێنانەکایەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کە پێکدێت لە قەزای زاخۆ و قەزای باتیڤا، و هێنانەکایەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە پێک دێت لە قەزاکانی سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگەسۆر.
له نووسراوهکهدا هاتووه، پێویستە لەسەر وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنەپەیوەندیدارەکانی دیکە ئەم بڕیارە جێبەجێ بکات.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە کاری پێ دەکرێت و لە رۆژنامەی (وەقایعی کوردستان) بڵاودەکرێتەوە.
له کۆبوونهوهی ڕۆژی چوارشهممهی ڕابردوو، 28ی تهمووزی 2021، ئهنجوومهنی وهزیرانی کوردستان بڕیاریدا که سۆران و زاخۆ بکرێن به ئیدارهی سهربهخۆ.
342/