٣١ تەمووز ٢٠٢١ - ١٥:٠٥
«حیزبوڵڵای عێراق»: خۆڕاگری ھێرش ناکاتە سەر شوێنە دیپلۆماسییەکان لە بەغدا

وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق جەختی کرد: شوێنە دیپلۆماسییەکان لە عێراق لە پێڕستی ئەو ئامانجانە نیە کە خۆڕاگری ھەڵمەتیان دەکاتە سەر.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «جەعفەر حسەینی» وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا وتی: خۆڕاگری باڵوێزخانەی ئەمریکا بە باڵوێزخانەی ئاژاوە دەزانێت.

حسەینی وتیشی: لەگەڵ ئەمەش دا ھێرشی سەر باڵوێزخانەی ئاژاوە لە بەغدا پەلەقاژەی دوڕمنە بۆ تێکدانی ھاوکێشەکان و ھەڵخەڵەتاندنی عێراقییەکان و ھۆکارانی ھەڵکوتانە سەر شوێنە دیپلۆماسییەکان ئامانجگەلێکی دوژمنانە پێ و شوێن دەگرن.

وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە زنجیرە دەست درێژکارییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی خۆڕاگریش وتی: کاردانەوەی خۆڕاگریی عێراق بەرامبەر بە ھەر چەشنە دەست درێژکارییەکی سەربازی گورچکبڕ دەبێت.

342/