٢٧ تەمووز ٢٠٢١ - ١٦:٢٧
جەختی «بەرھەم ساڵح» لە سەر گرینگایەتیی وتووێژی بەغدا_واشێنگتۆن لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی

سەرۆک کۆماری عێراق دەرەنجامی وتووێژەکانی بەغدا_واشێنگتۆنی سەبارەت بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئاراستەی پاوەجێیی و ھێزمەند کرانی سەروەری و دەستەڵاتی وڵات بە گرینگ زانی.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە دەرەنجامی وتووێژەکانی ئەم دواییەی نێوان «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: دەرەنجامی ئەو وتووێژانە بەرھەمی ھەوڵی ماندوویی نەناسانەی دەوڵەت بە سەرۆکایەتیی «مستەفا کازمی» و پشتگریی کۆتلە نیشتیمانییەکان بە گەڕانەوە بۆ مەرجەعییەتی وڵاتە.

«بەرھەم ساڵح» لە پەیامەکەی دا وتیشی: بەرژەوەندییەکانی عێراق وا ھەڵدەگرێ کە دامەزراوە دەوڵەتییەکان ھێزمەند بکرێن و لە یسەروەری و دەستەڵات و بڕیاری سەربەخۆی نیشتیمانی پشتگری بکرێت.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی سێ شەممە لەگەڵ «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیداری کردو سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکان وتووێژی کرد و لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق لە ٣١ی دیسامبەردا پێی داگرت.

لە کۆتایی دانیشتانەکەش دا «بایدێن»و«کازمی» باسی ڕێککەوتن بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراقیان کردو لە بەیاننامەیەک دا ڕایانگەیاند: واشێنگتۆن و بەغدا لە سەر ئەوە ڕێککەوتوون کە ھەتا کۆتایی ئەمساڵی ٢٠٢١ ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق کۆتایی پێ بێت.

342/