به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ له ڕاگهیهندراوێكى دهزگاى ڕاگهیاندنى ئاى پلهسى نزیك له لاهور شێخ جهنگیدا هاتوه، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس.
بۆماوەی سەعاتێك ئەو رۆژنامەڤان و كارمەندانەی لەئەركدابون راگیران و دەستبەسەركران، لەهەمانكات هەندێ كەلوپەلیان بردە دەرەوەی دامەزراوەكە و بەشێكی كەولوپەل و درگاكەنیان شكاندن، جگەلەوەی بەشێكی كامێرای چاودێرییان لێكردەوە، كارەبای باڵەخانەیان كوژاندەوە.
ئهوهش خراوهتهڕوو، پاش ماوهیهك بەڕێوبەر و كارمەندانی دامەزراوەكەیان ئازادكردن و هێزەكان لە باڵەخانەی دامەزراوەكە جێگیركران،هێزەكان بە دەمامك و پۆشاكی سەربازیی و چەكەوە هاتبون، نزیكەی ٥٠ چەكدار دەبون.
دامهزراوهكه دهڵێت:ئێمە لە دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، سەركۆنەی ئەو جۆرە رەفتارەی یٔەو گرووپە دەكەین كە بە پۆشاكی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كردوەیان بەرامبەر دامەزراوەیەكی میدیایی ئەنجامداوە و ترس و تۆقاندنیان لەنێو دامەزراوەكە بڵاوكردەوە.
342/