به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە دوای کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران وتی: بە گیرانی «ئورھلان ئیناندی» بە تێکڕایی زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی تاقمی گوێلەن لە کاتی کودەتا شکست خواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦وە گەڕێندراونەتەوە بۆ تورکیا.
ئەردوغان وتیشی: تورکیا لە سەر ھەوڵەکانی بۆ خەبات و سڕینەوەی تاقمی گوێلەن، لە پاڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش و پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل(یە پە گە) لە باکووری سووریا بەردەوام دەبێت.
ئەردوغان ھەروەھا لە بارەی پەکەکە وتی: لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنە سەرکەوتوەکانی دژە تیرۆری تورکیا، بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ئەوەتا سەرکردە باڵاکانی پەکەکە ناتوانن ئەم ڕێکخراوەیە لە باکووری عێراق دا بەڕێوەبەرایەتی بکەن و یان جوڵەیەک لە خۆیان پیشان بدەن.
342/