به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی هەواڵێکی میدیای خەندان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بەچڕی زناری کێستە و گوندەکانی هرور و چەلکێ موسڵمانانیان لەسنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکرد و تائێستا زیانەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکە ترسی لای خەڵکی گوندەکە دروستکردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی رابردو دو هێلیکۆپتەری سەربازیی تورکیا سێجار گوندی چەلکێ موسڵمانانیان بۆردومانکردوە و یەکێک لەو شوێنانەی بۆردومانکراوە گۆڕستانی گوندەکە بووە.
لە 23-04-2021 سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتین و حەفتانین بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکردوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر گوندنشینانی سنورەکە کەوتووە و چەند گوندێک چۆڵکراون.
342/