به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ هه‌رێم ره‌فعه‌ت پارێزه‌رى دۆسیه‌ى چالاكوانه زیندانیكراوه‌كان به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، 11 چالاكوان و رۆژنامه‌ونوسى تر‌ى بادینان لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌بێ بونى پارێزه‌ر ته‌واو كراوه‌و دۆسیه‌كانیان ئاڕاسته‌ى دادگاى دووى هه‌ولێر كراوه به‌مه‌به‌ستى دادگایكردنیان، به‌م شێوه‌یه دادگایی ده‌كرێن 5 چالاكوان له ڕۆژى 5ئه‌م مانگه 4 چالاكوان له‌ڕۆژى 11 مانگى حه‌وت و دوو چالاكوانیش له ڕۆژى 29/7/2021 دادگایی ده‌كرێن.
هه‌رێم ڕه‌فعه‌ت وتیشى، وه‌ك پارێزه‌رى دۆسیه‌ى گیراوانى بادینان پێشتر به‌هه‌وڵى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى ئاسایشى گشتى كردوه تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه بتوانێت بریكارنامه‌ى تایبه‌تى سزایی بكات و وه‌ك پارێزه‌رى فه‌رمیان ده‌ستبه‌كاربێت، هه‌موو به‌ندكراوه‌كانى بینیوه‌و هه‌ندێكیان ڕایانگه‌یاندوه كه پارێزه‌ریان ناوێت.
ناوبراو باسى له‌وه‌شكرد، سێ كه‌س له‌چالاكوانه‌كان پێشوازیان له‌وه‌كردوه كه وه‌ك پارێزه‌ریان ده‌ستبه‌كاربێت به‌ڵام هه‌ندێكیان ڕه‌تیان كردۆته‌وه.
پارێزه‌ر هه‌رێم ڕه‌فعه‌ت ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكاو هه‌ندێك له ڕێكخراوه بیانیه‌كان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه له دۆسیه‌ى دادگایكردنه‌كه ئاماده‌بن.
كه‌س وكارى چالاكوانه زیندانیكراوه‌كانى بادینان پێشتر له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ڕایانگه‌یاند، ئه‌و چالاكوانانه‌ى ئه‌مجاره دادگایی ده‌كرێن تۆمه‌ته‌كانیان كاركردن بووه بۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق.