به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەربەست سەبری، بەڕێوبەری شارهدێی کانی ماسێ ڕاگەیاند، لەماوەی کەمتر لە دوو مانگی ڕابردوودا بەهۆی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیاوە، زیاتر لە 11 ههزار دۆنم لە باخ و موڵکی هاووڵاتیانی ناوچەکە سووتاون، بەمەش زەرەر و زیانی زۆری ماددی بەر ناوچەکە کەوتووە.
ئاماژهی بهوهش كرد، گوندەکانی (کێستە، ئێکمالێ، هێسێ، مێرگا، جی یا، خرابەی، ئاسهێ، دەرگەلا سەیدا، ریبارکێ، قۆمریێ، ئەدنێ، دێشیش، سەرەرۆ، چەلکا نەسارا، چەلکا موسولمانان و گوندی هرۆرێ) تووشی زیانێكی زۆر بوون، زۆربەی داهاتەکانی ئەم گوندانە بەهۆی شەڕەکەوە سووتان، کە بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکانیان دەرکەوتووە، کە بڕی زیاتر لە 6 ملیار دینار جووتیارانی ناوچەکە زیانیان بهركهوتووه.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لەماوەی کەمتر لە دوومانگدا 7 گوندی سنووری شارهدێكه بەهۆی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا چۆڵکراون و چەند هاووڵاتییهکیش بریندار بوون.
342/