به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سەیید عەبباس ساڵحی» وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دەھەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی یەکێتیی ڕادیۆوتەلەفزیۆنە ئیسلامییەکان بە ناردنی پەیامێکی ڤیدیۆیی وتی: لە سەردەمی میدیایی دا چۆنیەتیی ھاوسەنگی لە بواری میدیادا لەو پەرۆشیانەی مرۆڤی ئەمڕۆیە.
وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامی وتیشی: بەشێکی ھەرە گرینگی کێشەو پەرۆشییەکانی خەڵکانی جیھان لە ئاستی میدیا فەرمییەکاندا گوێی لێ خەوێندراوەو یان بە تەواوی پەراوێز خراون. بە قسەی «ساڵحی» دادگەری و ئازادیی میدیایی لە سەربڕینگەی سامان و دەستەڵات دا دەکرێنە قوربانی.
وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران وتیشی: میدیاکانی گەورەی جیھان لە چالاکییە میدیاییەکانی خۆیاندا ڕەچاوی دادگەری ناکەن.
دەھەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی یەکێتیی ڕادیۆوتەلەفزیۆنە ئیسلامییەکان بە ئامادە بوونی نوێنەرانی وڵاتانی جۆربەجۆرو بە دروشمی «دادگەریی میدیایی و ئازادیی ڕادەربڕین» دوای نسکۆیەکی دوو ساڵە لە ھۆڵی کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکانی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران لە شاری تارانی پێتەخت و ٦ شاری جۆربەجۆری دیکەی جیھانی ئیسلام لەوانە کابۆل، بەغدا، بەیروت، غەززه، سەنعا و ئەستەمۆڵ و بە ڕەچاوکرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوە چوو.
342/