٢٤ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٣:٣٩
گیان لەدەست دانی سەرۆک کۆماری پێشووی فیلیپین

سەرۆک کۆماری پێشووی فیلیپین لە نەخۆشخانەیەکی پێتەختی ئەو وڵاتە گیانی لە دەست دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «بینینیۆ ئاکینۆی سێھەم» سەرۆک کۆماری پێشووی فیلیپین ڕۆژی ڕابردوو لە تەمەنی ٦١ ساڵی دا لە نەخۆشخانەیەکی مانیل ماڵئاوایی لەژیان کرد.

ھەواڵی مردنی سەرۆک کۆماری پێشووی فیلیپین لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ ھەتا ٢٠١٦، لە لایەن دادوەری دیوانی باڵای فیلیپین ڕاگەیەندرا.

«بینینیۆ ئاکینۆ» کوڕی «کورازون ئاکینۆ» سیمای شۆڕشگێڕی فیلیپین و سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەم وڵاتە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٦ ھەتا ١٩٩٢ بوو.

باوکی ناوبراو «بینینیۆ ئاکینۆ» سێناتۆری نەیاری ڕژێمی «فردیناند مارکوس» سەرۆک کۆماری پێشووتری فیلیپین بوو کە لە ساڵی ١٩٨٣ کاتی گەڕانەوەی لە دوورخرانی سیاسی تیرۆر کرا.

ئەم تیرۆرەی «بینینیۆ ئاکینۆ» وەلانرانی «فردیناند مارکوس» لە ساڵی ١٩٨٦ لە دەستەڵات و ھاتنەسەرکاری «کورازون ئاکینۆ»ی وەکو سەرۆک کۆماری تازە بەدواوە بوو.

342/