ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی ئێران لە ئاگاداریەک دا رایگەیاند بە کۆتایی هاتنی دەنگوەرگرتن لە شارومەندانی ئێران لە سەرانسەری وڵات لە کاتژمێر دووی بەیانی کە رۆژی رابردوو لە بەر ئامادەبوونی زۆری دەنگدەران لە ناوەەندەکانی دەنگدان چەندین درێژ کرایەوە ، کاتژمێر دووی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە کۆتایی هات و پرۆسەی کۆکردنەوەی دەنگەکان و گواستنەوەیان بۆ ناوەندەکانی ژماردنی دەنگەکان دەسپێبوو .
وەزارەتی نێوخۆی ئێران 4 جار دەرفەتی دەنگدانی درێژ کردەوە .
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران بە ئامادەبوونی بەرفراوانی جەماوەر رووبەڕووی کاردانەوەی میدیاکان بووەوە .
کەناڵی لوبنایی مەیادین لە کاتژمێر پێش کۆتایی دەرفەتی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئێران ، جەختی کردەوە ئێرانیەکان بڕیاری خۆیاندا و سندوقەکانی دەنگدان هەموو حیساباتی بیانیەکانی تێکدا .
342/