به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەشار ئەسەد گوتیشی : گەلی سوریا لەم ھەڵبژاردنەدا لە دژی تیرۆریسم و دوژمنانی نیشتمان ، شۆڕشی راستەقینەیان کرد .
گوتیشی : پیامی ئەم ھەڵبژاردنە گەیشتە دوژمنان و ئەرکی نیشتمانیی بەجێھات و دوژمنان سوورن لەسەر لەبەرچاونەگرتنی پەیامێک کە گەلی سوریا لەم ھەڵبژاردنەدا ناردیان .
ئەسەد گوتی : ھەڵبژاردنی من لە لایەن ئێوە ، شەرەف و شانازیەکی گەورەیە بو من .
نابراو ھەروەھا گوتی : چالاکیەکانی گەلی سوریا لە چەند حەوتەی رابردوودا تەنیا بەڕێوەبردنی جەژن و بەشداری لە ھەڵبژاردن دا نەبووە ، بەڵکوو ئەوان ھەموو دوژمنانی وڵاتیان رووبەڕووی کێشە کردەوە .
بە پێی ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی سوریا ، بەشار ئەسەد بە سەتی 95.01 ی دەنگەکان بوو بە سەرکەوتووی ئەم ھەڵبژاردنە .
342/