به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ شارە جۆربەجۆرەکانی سووریا ھەرلە دیمەشقەوە ھەتا پارێزگاکانی ڕەققە و ئیدلەب ھاوکات لەگەڵ بەرپاکرانی شکۆمەندی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە بەرپاکرانی گردبوونەوەی دەنگدەران بۆ پێشوازی لە ھەڵبژاردنیشیان بە خۆیانەوە بینی.
لە مزگەوتی گەورەی «ئەلعوسمان»ی دیمەشق دا کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئایینی لە کاتێکدا کە دروشمیان بۆ داکۆکی لە «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەو لە پاڵێوراوانی ھەڵبژاردنی ئێستا ھەڵدەدا، لە حاسەی مھگەوتەکەدا دەستیان کرد بە ڕێپێوان.
لە زانکۆی «تشرین»ی سووریاش ژمارەیەکی زۆری خوێندکاران پشتیوانیی خۆیانیان بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا ڕاگەیاند.
ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا کاتژمێر حەوتی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە تەواوی پارێزگاکانی ئەم وڵاتە و بە ململانێی نێوان سێ پاڵێوراو داگری «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا، «عەبدوڵڵا سەلوم»و «مەحمود ئەحمەد مەرعی» بەڕێوەبرا.
342/