به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند که له هه‌ر ئاستێک‌دا به لایه‌نی تورکییان گوتووه که نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک هانی لایه‌نی شه‌ڕخوازی ئۆکراینی بده‌ن و ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی هاندانی ئۆکراینا له‌سه‌ر پرسی کریمیا بێت.
لاڤرۆڤ جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که به‌رده‌وامی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته به مانای به‌ئامانج کردنی راسته‌وخۆی یه‌کێتی خاکی رووسیایه که ئه‌مه‌یش ده‌رئه‌نجامی باشی بۆ تورکیا نابێت.
جێگای ئاماژه پێکردنه که رۆژانی رابردوویش گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆشداری دابوویه تورکیا که ئەگه‌ر بێ‌تۆ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر به کریمیا و ئۆکراینا ئه‌وا رووسیایش ناچار ده‌بێت هاوشێوه‌ی تورکیا ده‌ستوه‌ردانی له کاروباری ناوخۆیی تورکیادا بکات.
342/