٢١ ئایار ٢٠٢١ - ١٢:١٦
دوو بنکەی سەربازیی تورکیا لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە ھێرشی کرایە سەر

بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە پارێزگاکانی باتمان و شەرناخ بە ھۆی کۆمەڵێک خۆفڕی چکۆلەوە ھێرشیان کرایە سەر.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بنکەی خۆفڕەکان لە پارێزگای «باتمان» و بنکەی سەرکردایەتیی لەشکری ٢٣ی سوپای تورکیا لە پارێزگای «شەرناخ» نزیکی نیوەشەوی ڕابردوو کەوتنە بەر پەلامار.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە، ئەم ھێرشانە بەرپەرچ دراونەتەوەو ھیچ زیانێکیان لێ نەکەوتووەتەوە.

ھێشتا ھیچ کەس و یان دەستەیەک بەرپرسایەتیی ئەم ھێرشانەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

342/