١٨ ئایار ٢٠٢١ - ١٢:١٢
سوپای تورکیا سەرکردەیەکی باڵای پەکەکەی تیرۆر کردووە

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، کە لە هەرێمى کوردستان فەرماندەی پەکەکە " نورەدین سۆفی" یان کوشتووە کە بەرپرسی گشتی پەکەکەیە لە سوریا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەردۆغان پاگەندەی ئەوەی کردووە کە نورەدین سۆفی بەرپرسی زۆربەی ئەو هێرشانە بووە کە دژی سەربازەکانیان لە ناوچەکانی "درع فورات"و "غصن الزیتون" لە باکوری سوریا ئەنجامدراون و ئەوان توانیویانە تیرۆری بکەن.

بەوتەى سەرۆکى تورکیا نورەدین سۆفی فەرمانی کوشتنی ١٣ کەسە رفێندراوەکەی چیای "گارا"ی دەرکردووە لە باکوری عێراق، دەشڵێت: بە کوشتنی سۆفی نورەدین، بۆ هەموان دەسەلمێت کە جیاوازی لەنێوان پەکەکەو پەیەدەو یەپەگەدە نییەو یەک رێکخراون.

لەسەر تیرۆرکردنى ئەو فەرماندەیەى تائێستا پەکەکە هیچ لێدوان و راگەیەنراوێکى بڵاونەکردوەتەوە.

342/