به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وێنێ شەممە، لایەنگرانی رەوتی سەدر و ژمارەیەک لەھاوڵاتیانی شاری کەرکوک پاش کۆبوونەوەیان لەپێش حوسەینییەی خەزعەل، رێپێوانێکیان بەمەبەستی نیشاندانی ھاوسۆزی و پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین سازکرد و دروشمیان دژی ئیسرائیل دەوتەوە.
ھەر لە گردبوونەوەکەدا، ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان لەسەر شەقامەکە راخست بۆ ئەوەی بەسەریدا ھاتوچۆ بکەن و دواتریش ھەردوو ئاڵاکەیان سوتاند.
ھەر دوێنێ بەغدای پێتەختی عێراقیش شایەتی گەورەترین خۆپێشاندانی دژی رژێمی زایۆنی بوو .
342/