به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەگوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لەکۆی چوار هەزار و 156 پشکنینی نوێ، 281 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هەزار و 88 کەسی دیکەش پەتاکەیان تێپەڕاندووە.
وەزارەتی تەندروستی گیانلەدەستدانی 11 توشبووی دیکەی ڕاگەیاندووە، زۆرترین ڕێژەی مردن لە دهۆک تۆمارکراوە، کە شەش کەسن، هەروەها لە هەولێر سێ کەس و لەسلێمانیش دوو کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی، تائێستا 155 هەزار و 949 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ڕێژەیەش 135 هەزار و 559 کەسیان چاکبوونەتەوە، هاوکات چوار هەزار و 99 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، لەئێستادا 16 هەزار و 291 کەس لەژێر چارەسەردان.
342/