به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دووھەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی قودسی پیرۆز بە لێدوانی ٣٠ کەسایەتیی زانستی و ڕۆشنبیری لە وڵاتانی ئێران، فەلەستین، مالزی، هیند، ئەفغانستان، پاکستان، فەرەنسا، ئەرژەنتین، عێراق، تورکیا، شیلی، ئیمارات، لوبنان، سوریا، بریتانیا، کەنەدا و تونس بەرپا دەکرێت.
فەلەستین و مافی مرۆڤ و تەڵەکەبازییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ داگیرکردنی قودسی پیرۆز، بڕیارنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی قودس و فەلەستین و ئوممەتی ئیسلامی لە گرینگترین تەوەرەکانی ئەم کۆبوونەوەیەن کە دەخرێنە بەر باس و لێکدانەوە.
ھەروەھا وتاردانەکانی ئەم کۆبوونەوەیە ھاوکات بە زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی و عەرەبی بڵاو دەبنەوە.
بەرپاکرانی کۆڕی شیعر بە بەشداریی شاعیرگەلێک لە ئێران و سووریاو لوبنان و پاکستان و تورکیا بە تەوەرەی باسی قودسی پیرۆز و پێشکەش کردنی سرودولاواژان بە زمانی جۆربەجۆر لە بەرنامەکانی دیکەی کۆنگرەی نێونەتەوەیی قودسی پیرۆزە.
بە سەرنجدانی ھەل و مەرجی کرۆنایی زاڵ بوو بە سەر وڵاتانی جۆربەجۆرو بەرتەسکی لە بەرپاکردنی کۆڕو گردبوونەوەکان، ئەوبەرایەتیی دووھەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی قودسی پیرۆز چالاکی نواندن لە کەشی مەجازی دایەو دروشمی کۆبوونەوەی ئەمساڵ «القدس اقرب»ـە کە لە وتەکانی «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان گیراوە.
دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە دەستپێشخەریی حەزرەتی ئیمام خومەینی«رە» دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کراوە.
ڕۆژی ھەینیی ٧ی مای ٢٠٢١ ڕێککەوت لەگەڵ ٢٤ی ڕەمەزانی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕۆژی جیھانیی قودسە.
342/