به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕۆژنامەی «دەیلی سەباح»ی تورکیا بە گێڕانەوە لە بەیاننامەیەکی پۆلیسی ئەستەمۆڵ ڕایگەیاندووە: ئەم پیاوە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە ناوچەی «ئاتا شار» لە بەشی ئاسیایی ئەستەمۆڵ دا گیرا.
وا دیارە ئەم گومانلێکراوە دوای ڕوخانی داعش لە ساڵی ٢٠١٩ یارمەتیی خۆشاردنەوەی بەغدادیی داوە لە پارێزگای «ئیدلەب»ی سووریا.
«باسم» گومانی ڕێکخستنی مەشق و ڕاھێنان بۆ داعشی لە عێراق و سووریا و ھەروەھا ئەندامەتی لە ئەنجومەنی بڕیاردەری ئەم تاقمە تیرۆریستییەی لە سەرە. ناوبراو بە پاساپۆرت و پێناسەیەکی ساختە گەییشتووەتە تورکیا.
342/