٢٩ نیسان ٢٠٢١ - ١٤:٤٣
پێکدادانی هێزەکای ئاسایش لە گەڵ پۆلیسی ڕووسیا لە قامیشلۆ

سەرچاوە ئاگادارەکان لە پێکدادانی هێزەکانی ئاسایشی کوردی لە گەڵ پۆلیسی ڕووسیا لە ناوچەی تەی باشووری قامشلی هەواڵیان دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی ئەلعەرەبی ئەلجەدید، سەرچاوە ئاگادارەکان لە پێکدادانی هێزەکانی ئاسایشی کوردی لە گەڵ پۆلیسی ڕووسیا لە ناوچەی تەی باشووری قامیشلۆ هەواڵیان دا.

ئەوان داکۆکییان کردووە: پۆلیسی ڕووسیا داوای لە هێزەکانی ئاسایش کردووە ناوچەی تەی چۆڵ کەن بەڵام هێزە کوردەکانی سووریا خواستی فەرماندەی هێزەکانی ڕووسیایان ڕەت کردەوە و پێکدادان لە نێوانیاندا ڕووی دا.

ئەو سەرچاوانە هەروەها وتوویانە: دانوستانی نێوان هەردوو لایەن تا گەیشتن بە ئاکام درێژەی هەیە. ئەم دانوستانانە بە بەشداری شەوقی ئەلعەلی نوێنەری دەوڵەتی سووریا و نووری محەمەد نوێنەری ئاسایش لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ بەڕێوە دەچێت.

342/