به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەسرور بارزانی پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد کە سەردانی هەولێری کرد.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد، لە کۆبوونەوەیاندا جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردن و پابەندبوون بە یاسای بودجەی گشتی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە کراوەتەوە.
لەبارەی تەوەرەکانی کۆبووەنەوەکە لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بنەمای رێز و بەرژوەندیی هاوبەش کراوە. هەروەها جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی ئابووری و ئالوگۆڕی بازرگانی کراوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 27-04-2021 مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازیی لە محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، نەسروڵڵا رەشنوودی، كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و مەهدی شوشتەری، كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کرد.