٢٨ نیسان ٢٠٢١ - ١٤:٠٨
21713 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 434 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 21713 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 434 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 70 هەزار و 966 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 459 هەزار و  906 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 923 هەزار و 81 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.