٢٧ نیسان ٢٠٢١ - ١٣:٣٨
چاودێری مافی مرۆڤ: ئیسرائیل ڕەگەزپەرەستە

گرووپی چاودێری مافی مرۆڤ ڕژیمی زایۆنی بە جەنایەت، ڕەگەزپەرستی، ئازار و ئەشکەنجە تۆمەتبار دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی گاردیەن، چاودێری مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا، ڕژیمی زایۆنی بە ڕەگەزپەرەستی تۆمەتبار کرد و خوازیاری گەمارۆدانی ئەوانەیە کە لە پێشێل کردنی مافی فەلستینییەکان بەشدارن.

ئەم ڕاپۆرتە 204 لاپەڕەییە بە ناوی "تێپەڕین لە ئاستانە، بەرپرسانی ئیسرائیل و جەنایەتی ڕەگەزپەرەستی و ئازار و ئەشکەنجە" هەڵسوکەوتی ڕژیمی زایۆنی لە گەڵ فەلستینییەکانی لێک داوەتەوە.

لەم ڕاپۆرتەدا نووسراوە: ڕژیمی زایۆنی هاتوچۆ و جموجۆڵی فەلستینییەکانی سنووردار کردۆتەوە و زەوینەکانی ئەوانی داگیر کردووە. ئەمەش سیاسەتی گشتیی ئیسرائیل بۆ درێژەی دەسەڵات بە سەر فەلستینییەکان و پێشێل کردنی مافی ئەوانە.

بە وتەی چاودێری مافی مرۆڤ، دۆخی ئێستای ئیسرائیل ڕەگەز پەرەستییە. ئەمە لە حالێک دایە کە تا ئێستا چاودێری مافی مرۆڤ هەرگیز بەرپرسانی ئەو وڵاتەی بە جەنایەت دژی مرۆڤایەتی تۆمەتبار نەکردبوو بەڵام ئێستا داوای لە دادگای کەیفەری نێونەتەوەیی کردووە کە ئەم جەنایاتە لە لێکۆڵینەوەکانی خۆیاندا لەبەرچاو بگرن.

342/