به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە سیما ھەڵکەوتە سیاسییەکانی عێراق دێتە ئەژمار کە ڕەوتەکەشی خاوەنی جێ و شوێنێکی جەماوەری و پەرلەمانیی ھێزمەندە لە عێراق دا.
زەریف و حەکیم لە بارەی پرسە ھاوبەشە جێی سەرنجەکانی ھەردووک وڵاتی ع ێراق و ئێران و ھێزمەند کردنی پەیوەندیی دوو لایەنەی بیروڕایان گۆڕییەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران کە دوێنێ دووشەممە گەییشتە بەغدای لەگەڵ کاربەدەستان و کەسایەتییە جۆربەجۆرەکانی عێراق، لەوانە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران، « موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمان، «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوە و ڕابەرانی باڵای ڕەوتە سوننە و شێعەکان ھەبووە و ئەمڕۆش ھێندێک دیداری دیکە دەبێت لەوانە لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان.
342/