به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە بەغداوە، «قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی دەوڵەتی عێراق ئەم وتانەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ وەزیری کاروباری دەریەوەی ئێران کرد.
ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق سەرەتا بەخێرھاتنی زەریفی کردو پاشان پێی داگرت: گەشتەکەی ئێوە بۆ دەوڵەتی ئێمە گەلێک گرینگە، چونکو ئێوە بە کەسایەتییەکی کاریگەر دەزانم لە ئاستی جیھانی داو نوێنەری دەزگای دیپلۆماسیی ئێرانن.
«ئەعرەجی» لە دیدار لەگەڵ زەریف سەبارەت بە کاروباری گرینگی سەربازی و ئاسایشتیی عێراق و ناوچەکە وتووێژو ڕاوێژی کرد.
وەزیری پێشووتری ناوحۆو ڕاوێژکاری ئێستای ئاسایشتی نیشتیمانیی دوڵەتی عێراق وێڕای وەبیر ھێنانەوەی ڕۆڵی گرینگ و کاریگەرو ئەرێنیی ئێران لە مەڕ دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکە، ستایشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لە بەر یارمەتیدانی عێراق بۆ بەرنگار بوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ئاراستەی دابین کردنی سەقامی ناوچەکەو یارمەتیدانی وڵاتانی دراوسێ.
342/