به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 496 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 70 هەزار و 70 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 417 هەزار و 230 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 892 هەزار و 229 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.