١٥ نیسان ٢٠٢١ - ١٥:١٣
وەزیری دەرەوەی سووریا: گەمارۆی ئابووری»ی ئەمریکاو ڕۆژئاوا ھۆکاری بەردەوامیی ھەل و مەرجی دژواری جەماوەری سووریان.

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: لە ئێستادا جەماوەری سووریا ھەل و مەرجێکی ئابووریی دژوار وەپشت سەر دەنێن کە بەرھەمی نەرێنیی بایکۆتە سەپێندراوەکانی ئەمریکاو ڕۆژئاوا بە سەر دیمەشق دایە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا وتیشی: سیاسەتی بایکۆتی ئابووریی ئەمریکا و ڕۆژئاوا دژی سووریا کە بە شێوەی یەکلایەنە سەپێندراوە، وەک خۆی ماوەتەوە.

«میقداد» وێڕای ئیدانەکردنی بەردەوامیی گەمارۆو بایکۆتی ئابووریی ئەمریکاو ڕۆژئاوا دژی سووریا وتیشی: کۆمەڵگای جیھانی لە ھەل و مەرجی دژواری ئێستا دەبێ لە تنیشتی گەلی سووریادا ڕاوەستن و بەگژ سیاسەتی بایکۆت و گەمارۆدا بچنەوە.

وە زیری دەرەوەی سووریا لە بارەی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەی دەرەوەیی بۆ وڵاتەکەشی وتی: نابێ لە یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە لە چوارچێوەی بەدەر لە ئامنجی مرۆڤانە کەڵک وەربگیرێت.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی چوارشەممەش بە دەستنیشان کردنی تاوانەکانی ئەمریکا لە سووریا پێی داگرت: ئەمریکا دەبێ زیانبایی دەست درێژکاری و داگیرکردنی نەتەوەی سووریا ببژێرێت و دەستبەجێ واز لە دەستوەردان لە کاروباری ئەم وڵاتە بھێنێت.

342/