به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «عەلی ئیسحاقی» سەرۆکی دامەزراوەی توێژینەوەی پێکوتەو سرۆم چێکردنی ڕازی، وتی: پێکوتەی ڕازی بە ژەمێکی ھەڵمژین تەنیا ڤەکسینێکە کە لە جیھاندا لە نمونەی نییە.
«عەلی ئیسحاقی» وتیشی: وەشاندنی تاقیکارانەی پێکوتەی «ڕازیی کوڤ پارس» دوای تێپەڕ کردنی قۆناغی جۆربەجۆر ٢٨ی فڤریە دەستی پێکرا.
بە قسەی «ئیسحاقی» ئەو ١٣ خۆبەخشەی کە پێکوتەکەیان وەرگرتووە، تاقی کراونەتەوەو دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکەش باش بووەو گوایە ھێمنی کردوون.
سەرۆکی دامەزراوەی توێژینەوەی پێکوتەو سرۆم چێکردنی ڕازی بە دەربڕینی ئەمەی کە پێکوتەی ڕازی تاکە ڤەکسینی دەگمەنە کە نمونەی دەرەوەییەکەی نییە، وتی: ئەم ڤەکسینە بە سێ قۆناغ بەکار دەھێندرێت، دووانی بە وەشاندن و یەکێکیان ھەڵمژین.
«ئیسحاقی» وتیشی: قۆناغی دووھەمی وەشاندنی پێکوتەی ڕازی دوو یان سێ حەوتەی دیکە بە وەشاندنی لە ٥٠٠ خۆبەخش دەست پێ دەکات.
342/