١٢ نیسان ٢٠٢١ - ١١:٤٥
تەلەفزیۆنی رژێمی زایۆنی : موساد دەستی لە رووداوەکەی نەتەنز دابوو

میدیایەکی رژێمی زایۆنی باسی دەستتێدابوونی موساد دەکات لە رووداوی بنکەی ناڤۆکیی نەتەنزی ئێران .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کەناڵی 13 ی رژێمی زیاۆنی ئەمڕۆ یەکشەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ھەواڵگریەکانی  رۆژاوایی رایگەیاند ، موساد ( رێکخراوی ھەواڵگریی و سیخوڕیی رژێمی زایۆنی) لە رووداوەکەی دامەزارەوەی ناڤۆکیی نەتەنزدا دەستی بووە . 

بەھرووز کەمالوەندی وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمڕۆ راگەیاند رووداوێک لە بەشێکی تۆڕی کارەبا گەیاندنی دامەزراوەکامی نتەنەز روویداوە . 

عەلی ئەکبەڕ ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە کاردانەوە بە رووداوی رۆژی یەکشەممە لە بەشێکی دابەشکردنی کارەبای ناوەندی ئەتۆمیی نەتەنز گوتی : ھەنگاوێک کە لە دژی ناوەندی پیتاندنی نەتەنز ئەنجامدرا نیشانەی شکستی ھێنانی نەیارانی پێشکەوتنی پیشەسازی و سیاسیی ئێران بۆ رێگرتن لە گەشەی بەرچاوی پیشەسازیی ناڤۆکی لە لایەک و دانوستانی سەرکەوتوانە بۆ نەھێشتنی بایکۆتە زاڵمانەکانە . 

ساڵیحی گوتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم ھەنگاوە ترسەنۆکانە ، پێدادەگرێت لەسەر پێویستیی ھەڵسوکوتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە گەڵ ئەم تیرۆریسمە ناڤۆکیە و مافی خۆی بۆ ھەنگاونان لە دژی ئەنجامدەران و فەرماندەران و یاریدەران دەپارێزێ . 

342/