به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وانگ یی و عەلی لاریجانی لەم دیدارەدا وێڕای بەرزڕاگرتنی پەنجاھەمین ساڵی دامەزرانی پێوەندیی دیپلۆماتیکی نێوان ئێران و چین جەختیان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی ھەمەلایەنەی پێوەندیەکان لەسەر بنەمای ھاوبەشیی تۆکمەی ستراتژیک .
دوو لایەن ھەروەھا وێڕای دەربڕینی یەکجارەکی بوونی بەرنامەی ھاریکاریی تۆکمەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و چین و لێکدانەوەی چۆنیەتی بردنەپێشی رەھەندە سەرەکیەکانی پێوەندی ستراتژیک وسیاسی و ئابووری ، جەختیان کردەوە لەسەر راوێژکاریی نزیکی دوو وڵات بۆ بەرزکردنەوەی ھاریکاریی درێژماوەی ستراتژیک .
لاریجانی لەم دیدارەدا گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی پێوەندیی خۆی لە گەڵ وڵتان سەربەخۆ دەجوڵێتەوە و وەک ھەندێ لە وڵاتان نیە کە بە تەلەفۆنێک ھەڵوێستی بگۆڕێ.
وەزیری دەرەوەی چینیش گوتی : پێوەندی چین لە گەڵ ئێران لە ژێر کارتێکەریی بارودۆخی رۆژ دا نابێت بەڵکوو ھەمیشەیی و ستراتژیک دەبێت .
342/