به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لەشکریانی داگیرکەری ئەمریکی کاروانێکی داگری ١٨ گەڵابەی ھەڵگری گەنمی سووریایان لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «سیمالکا» کە داگیرکەرانی ئەمریکی بۆ تاڵانی سەرچاوە سروشتییەکانی سووریاو دەغڵ و دان و نەوت و کەل و پەلی دیکەی ئەم وڵاتە بەکاری دێنن، ڕەوانەی عێراق کردووە.
لەشکریانی ئەمریکی بە ھاریکاریی ھێزەکانی سووریای دیموکرات بە شێوەی ڕۆژانە لە سەر تاڵان کردنی نەوت و دەغڵ و دان بەردەوامن، بە جۆرێک کە لە ماوەی ئەم مانگەدا پتر لە ١٥٠ بارەگەنم و زیاتر لە ٥٠٠ تانکەر نەوتیان لە بیرەنەوتەکانی سووریا ڕەوانەی عێراق کردووە.
لەشکریانی ئەمریکی و تورک لەگەڵ دەست و پێوەندەکانیاندا لە مێژە لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا جێگیرن و دەوڵەتی سووریاش گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمریکاو تورکیاو ئەو ھێزانەی وا داکۆکییان لێ دەکەن بێجگە لە تاڵانی سەرچاوە سروشتییەکانی ئەم وڵاتە دژی دانیشتووان و ھێزەکانی سووری دەجوڵێنەوەو دەبێ ھەرچی خێراتر ئەو ناوچانە چۆڵ کەن.
342/