٢٦ ئازار ٢٠٢١ - ٢١:١٥
کەشتیەکی ئیسرائیلی لە دەریای مەکران کرایە ئامانج

سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی کەوتنی موشەک لە کەشتیی کۆمپانیایەکی زایونییان کردووە لە دەریای مەکران دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە کەشتییەکی بارھەڵگری سەربە کۆمپانیایەکی رایونی لە دەریای مەکران کەوتووەتە بەر موشەک و زیانی وێکەوتووە.

کەناڵی دوانزەی ڕژێمی زایونی وێڕای بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە وتووشیەتی: ئەم کەشتییە لە تانزانیاوە بە ڕێگای ھینددا بووەو دوای ئەم پەلامارەش ڕەوتی خۆی بەردەوام کردووە.

میدیا زایونییەکە ئەوەش ڕاگەیاندووە کە، ئەم کۆمپانیایە ھی « XT Management » ـە کە بنکەکەی لە شاری بەندەریی «حەیفا» لە فەلەستینی داگیرکراودایە.

342/