به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـبەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «ئێن تی ڤی»ی تورکیا «سەلاحەدین دەمیرتاش» پاڵێوراوی پێشووی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیاو هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە چەند ساڵێکە لە بەندیخانەی «ئەدێرنا»ی تورکیایە، لە ئێستاش دا بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە «رەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیاو «ئەحمەد داوود ئوغلو»ی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا لە لێدوانێکی لە ساڵی ٢٠١٥سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.
سەپاندنی سزایەکی نوێ بەسەر «سەلاحەدین دەمیرتاش»دا لەکاتێکدایە کە، رۆژی ٢٥ کانونی دووھەمی ئەمساڵ، پارێزەرەکەی ڕایگەیاندبو کە بەمزووانە سەڵاحەدین ئازاد دەکرێت.
ئەمە لە لایەکی دیکەوە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاش داوای لەدەسەڵاتدارانی تورکیا کردووە، دەستبەجێ کەسایەتی سیاسی کورد، «سەڵاحەدین دەمیرتاش»، ئازاد بکەن، کەچی لە بەرامبەردا «رەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندووە: پابەند نابن بەبڕیارەکە ودادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، بۆی نییە لەباتی دادگاکانی تورکیا بڕیار بدات.
342/