به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەهۆی بڕیاری لابردنی "ئەجبالیش" لیرەی تورکی 17%ی بەهاکەی لەدەستدا
لەساڵی 2014ەوە سەرۆک کۆماری تورکیا چوار پارێزگاری بانکی ناوەندی لەکار دورخستونەتەوە کە سێ بەرپرسیان لە 21 مانگی رابردودا گۆڕدراون و دواینیان "ناجی ئەجبال" بو کە بەهۆی بڕیارێکی بۆ زیادکردنی نرخی سود لەسەرکار لابراوە، بەهۆی بڕیاری لابردنی "ئەجبالیش" لیرەی تورکی 17%ی بەهاکەی لەدەستدا.
هاوکات لەسەردەمی "ناجی ئەجبال" پارێزگاری لەسەرکارلابراوی بانکی ناوەندی بەهای لیرە لەبازارە داراییەکاندا بەڕێژەی 3.1٪ بەرزبوەوە و ئەوەش وەک جۆرێک لەگەشەکردنەوەی دراوی ئەو وڵاتە ناوبرا دوای ماوەیەکی زۆر لەلاوازی مامەڵەپێوەکردنی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە، هەروەها چاوەڕێ دەکرێت سەرۆک کۆماری تورکیا گۆڕانکارییەکی فراوان لە وەزارەتی دارایی وڵاتەکەیدا بکات و ناجێگری سیاسەتی بانکی ناوەندیش بوەتە مایەی نادڵنیایی وەبەرهێنەران لەو وڵاتەدا.
بەگوێرەی نرخی دراو لەبازارە داراییەکانی تورکیا ئەمڕۆ دوشەممە هەر 100 (سەد) دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەرە بە 792 (حەود سەد و نەود دو) لیرەی تورکی.
مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوش بەهۆی سەپاندنی سزای ئابوری لە لایەن یەکێتی ئەوروپا بەسەر تورکیا و بەردەوامی هەڵئاوسانی ئابوریی، نرخی لیرەی تورکی گەیشتە نزمترین ئاست کە لە مێژودا تۆماریکردبێت، بەجۆرێک نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 763 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا.
342/