به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موجتەبا زۆنووری» سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «لادیسلاڤ بالاک» باڵوێزی سلۆڤاکیا لە ئێران وتیشی: بایکۆتەکانی ئێران لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە دانەسەپێمدراوەو سەرچاوەی ئەو لەمپەرو گرفتانە ئەمریکایەو بە «ئەوپەڕی گوشار»ەکەیەوە و دیارە ئەگەر ئەو بایکۆتانە بەسەر ھەر وڵاتێکی دیکەدا سەپێندرابا ھەتا ئێستا لەبەر یەک ھەڵوەشا بووەوە.
«زۆنووری» وێڕای ئاماژە کردن بە جێ و شوێنی ئێران لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وتیشی: تیرۆریستانی تەکفیری لە لایەن ئەمریکا و عەرەبستانی سەعودی و ھێندێک لە وڵاتانی ئەورووپییەوە بەدی ھاتوون و ئەم تاقملنە نەک ھەر بۆناوچەکە بەڵکو ھەڕەشەیەکن بۆ سەر خودی ئەورووپاش و وا ھەڵدەگرێ کە تەواوی وڵاتان لە ھەوڵی چەسپاندنی ئاسایشت لەم ناوچەیەدا بن.
«لادیسلاڤ بالاک» باڵوێزی سلۆڤاکیا لە ئێرانیش لەم دیدارەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە بەڕەش نواندن و ئەو وێنایەی کە میدیاکانی ڕۆژئاوا لە بارەی ئێرانەوە پیشانی دەدەن لەگەڵ ڕاستییەکاندا مەودای زۆرە، وتیشی: بایکۆتەکان لە بواری جۆربەجۆرەوەخ بوونەتە ھۆی گەشانەوەو پێشکەوتنی ئێران و لەمپەرو بایکۆتەکانی ئەمریکا کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە زۆر ڕووەوە ھێزمەندتر کردووە.
342/